Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:45

سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی سێشه‌م هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه‌.

مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: سبه‌ی سێشه‌م مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دێت كه‌ رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له‌ بارزان داوای له‌ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆتاهێنان به‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تی داوای له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، به‌ر له‌ هاتنی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ كه‌ دوا واده‌ی ڕێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆببنه‌وه‌ و ڕێك بكه‌ون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.