مهكتهبی ڕێكخستنی پارێزگای كهركووك – گهرمیان ئهمڕۆ دووشهم پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان بهبۆنهی شەست و یەک ساڵەی دامەزراندنی.
کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان ڕایگهیاند "ئەمڕۆ یادی شەست و یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەینەوە، بەم بۆنە گرینگەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتارییەت و ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی کوردستان دەکەین".
ڕاشیگهیاند "ئەم بینا پەروەردەییە مەزنە، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە ساتێکی مێژوویی گرینگدا دامەزرا لە ڕێگەی دامەزراندنییەوە بەشداریی لە خەباتی گەلەکەماندا کرد و، مامۆستایانی کوردستان بەرپرسیارێتیی گەورەی خۆیان لە پەروەردەکردن و فێرکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگادا و نەوە لە دوای نەوەی گەلی کوردیان بە ئاستێکی پیشەیی بەرز و دڵسۆزییەکی مەزنەوە لە ئەستۆ گرت".
ههروهها ڕایگهیاند "مامۆستایانی بەڕێز بە درێژایی سەردەمانی خەباتمان لەپێناو ئازادی و کەرامەتی کوردستان و، و سەرفرازی و بەرزڕاگرتنی نیشتمان قوربانییەکی زۆریان دا".
کەمال کەرکووکی گوتیشی "ئەم توێژە سەربەرزەی گەلی ئازیزمان لە تاریکترین هەلومەرج و سەختترین کاتەکاندا لە کارکردن و قوربانیدان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییە مێژوویی و نەتەوەییەکانیان لەپێناو خزمەتکردنی نەوەکانمان و کوردستانی پیرۆزدا بەردەوام بوون و، بە کاری سەندیکایی شەرەفمەندانەیان توانییان بەشێک لە مافە ڕەواکانیان بەدەست بهێنن. ئێمەش هیچ درێخی ناکەین لە پاڵپشتیکردنی ئەم دامەزراوە مێژووییە لەپێناو خزمەتکردنی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا".
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان له كۆتایی پهیامه پیرۆزباییهكهدا ئاماژهی بهوه دا "سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستایانی شەهیدی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفال و لە سەرووشیانەوە سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی و کاک ئیدریس بارزانیی هەمیشە لەیاد، سڵاو لە هێزی پێشمەرگە، پاڵەوانانی خۆڕاگری کوردستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.