وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌باره‌ی پێدان و دابینكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی به قیست بۆ جوتیاران له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هاڕوون گرووپ) كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه پێشتر له‌نێوانیان واژوو كرابوو بۆ دابینکردنی ئامێر و کەلوپەله کشتوکاڵییەکان بە قیستی درێژخایەن لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارەی 79ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی سێکتەری کشتوکاڵ .
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری كشتوكاڵ و كۆمپانیاكه ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی خواره‌وه په‌سندكران:-
1/ لەبەرئەوەی کۆمپانیای ناوبراو لقی لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی نییە، بۆیە بڕیاردرا بەڕاسپاردنی کۆمپانیای ناوبراو بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییه گشتییەکانی کشتوکاڵی (سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەرین) هەڵسن بەرێکخستن و ئەنجامدانی زنجیرەیەک سیمینار بۆ بەرچاوڕوونی و پێدانی زانیاری بە جوتیاران لەسەر میکانیزمەکانی وەرگرتنی ئامێرەکان.
2/ بە هیچ جۆرێک سو‌و ناچێتە سەر بڕی ئەو قستەی کە جوتیارەکان دەی دەن بە بانکەکە، لەبەرئەوەی بانکێکی ئیسلامییە و رێکەوتن کراوە کە سو‌و نەخرێتە سەر کڕینی ئامێرەکان .
3/ ئەم جوتیارانەی کە ناوەکانی خۆیان لە ماوەی رابردوودا تۆمار کردووە لە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەت، دەتوانن لە دوای ئەنجامدانی ئەو سیمینارانە بە بەرچاوڕوونی زیاترەوە نووسراو وەربگرن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، تاوەکو کارەکانیان بۆ تەواو بکرێت .
4/ بڕیاردرا وەکو نموونە ئەو ئامێرەی کە بڕیارە بۆ جوتیاران دابین بکرێت، بە مواسەفاتی ئەوروپی لە وڵاتی ئیتالیاوە هێنراوە، بۆ هەر سێ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و گەرمیان و راپەرین نموونەیەکی ئامادە بکرێت تاوەکو نیشانی جوتیاران بدرێت بۆ ئەوەی ئاشنایەتی زیاتریان لەبارەی ئامێرەکانەوە هەبێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جه‌ختیشی كرده‌وه كه دابینکردنی ئامێر و کە لوپەل و تەکنەلۆژیایی مۆدێری کشتوکاڵی و ئاودێری و ئاژەڵداری هەنگاوێکی گرنگی وەزارەتە بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت، بەشێوازی قیستی درێژخایەن وەک سەرچاوەیەکی هاندان و بوژاندنه‌وەی ژێرخانی ئابووری لە سێکتەری کشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.