سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌دا له شاری كه‌ركووك ته‌قه‌ی تێ ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه منداڵێك بریندار ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم له شاری كه‌ركووك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه ته‌قه ده‌كرێت.
گوتیشی: له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گولـله‌یه‌ك به‌ر سكی منداڵێكی كورد ده‌كه‌وێت به ناوی (ئه‌نواڕ ئیمار محه‌مه‌د) كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 4 ساڵه.
هه‌روه‌ها گوتی: منداڵه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری كه‌ركووم به مه‌به‌ستی تیماركردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ته‌قه‌كان و ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.