نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێف داوای كرد كرد به په‌له و هه‌ر ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له وڵاتی سوودان رابگیرێن و ڕێگه‌ش به گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ هاووڵاتییان بدرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا باڵیۆزی هه‌میشه‌یی عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (36)ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له جنێف كرد كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سوودان و ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته.
بڵاویشی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی هه‌میشه‌یی عێراق داوای به‌په‌له‌ی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی وڵاتی سوودانی كرد، داواشی كرد هه‌رچی زووه ڕێگه به ڕێكخراوه‌كان بدرێت هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نن به لێقه‌وماوان و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: باڵیۆزی عێراق هه‌روه‌ها پشتگیری خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد بۆ ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی به‌گژداچووی سوودان و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بێ مه‌رج و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رچوون له ڕوودانی قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار له‌و وڵاته.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌ڕ و ململانێكانی سوودان له‌نێوان سوپای سوودان به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح بوڕهان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د ده‌گه‌لۆ (حمێدتی) نزیكه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 750 كه‌س كوژراون و زیاتر له 5 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر ڕۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 11ی ئایار، له شاری جه‌ده‌ی سعوودییه ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی ڕاوه‌ستانی شه‌ڕیان ئیمزا كرد بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی سوودان و گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكانی نزیكه‌ی مانگێك له وڵاتی سوودان زیاتر له 150 هه‌زار هاووڵاتی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و به‌شێكی زۆریان له‌وان له ترسی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان وڵاتیان جێهێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.