سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌نگۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاشكراكردنی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌درۆ خسته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردۆ‌ته‌وه گوایه کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردۆ‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!".
ڕاشیگه‌یاند "لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستییه‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌ییه‌ك له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.