وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق پێشبینی كرد هاوینی داهاتوو بارودۆخی وڵات له‌ڕووی ئاوه‌وه خراپ و سه‌خت بێت به‌هۆی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕات له‌لایه‌ن توركیاوه.
خالید شیمال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م گوتی: وه‌رزی هاوینی داهاتوو بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌خت و خراپ ده‌بێت، وه‌ك وه‌زاره‌تیش ئه‌وه‌ی له‌توانادا بێت كراوه بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنه‌وه و ماڵان و كشتوكاڵ.
گوتیشی: له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئاو له رووبار و ده‌ریاچه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌رچاو كه‌میان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینه‌وه توانراوه 35%ی ئاوی كۆگاكراو زیاد بكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌روه‌ها گوتی: پلانمان داڕشتووه بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی كات و سڕه ئاو بۆ ماڵان و باخچه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌رده‌ینه‌وه و هه‌وڵیش دراوه كه‌مترین ڕێژه‌ی ئاو به‌فیڕۆ بدرێت.
خالید شیمال جه‌ختیشی كرده‌وه كه نزیكه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن توركیاوه ڕێژه‌ی به‌ردراوی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه و له 500 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا كراوه‌ته 278 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.