Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:35

ئه‌مشه‌و ماتۆڕسكیلێك له‌ ئافره‌تێكی دا و گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی کەلار، ئافره‌تێك گیانی لەدەست دا و سێ کەسی تریش برینداربوون:

ڕووداوه‌كه‌ لە گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكه‌ی کەلار ڕوویداوه‌، كاتێك ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە لە شێخ لەنگەرەوە بە ئاراستەی کەلار هاتووە و لە ئافرەتێک و منداڵێک دەدات، بەهۆیەوە منداڵەکە و ئافرەتەکە لەگەڵ سەرنشین و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان کە ئافرەتە و لەدایکبووی ساڵی (1963)یە گیانی لەدەست دا، هه‌روها لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

لای خۆشیانه‌وه‌ تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەسه‌ر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.