Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:50

ژمارەیەك ئاوەڕۆ لە ئاكرێ دروست دەكرێن

کوردستان TV
100%

لەپێناو پاراستنی ژینگە و ڕێگریكردن لە ئەگەری كۆبوونەوەی ئاوی باران و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری ئاكرێ چەند پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ دروست دەكرێن.
ئەو پرۆژانە كەوتوونەتە گەڕەكە جیاوازەكانی شارەكە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی ئاكرێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش كاركردن تێیاندا بەردەوامە.
جگە لەو پرۆژانە، هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دهۆكدا ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێن، بەهۆیانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە لە بەرزبوونەوەدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.