Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:29

شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو چەند رۆژێك دەخاێنێ

کوردستان TV
100%

پێگەی ئەكوا ویزەری ئەمریكی كە تایبەت بە زانینی كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە كە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین و هەورە برووسكە لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی دووشەممە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هاوكات ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: پێویستە ئاگاداربن بۆ هەر ئاگركەوتنەوەیەك بەھۆی ھەورە بروسكەوە لەرۆژی ھەینیەوە تا رۆژی یەكشەممە .
هەروەها دەشڵێت: هەورە بروسكەی ئەم كاتە و كاتەكانی وەرزی گەرما بەھێزترەو بارانبارینیشی توندتردەبێت بەهەر رێژەیەك ببارێت بەشێوازێكی خێراترە .
كەشوهەوای 48 كاتژمێری شارەكانی هەرێمی كوردستان-یش كە لەلایەن بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە بەم شێوەیە دەبێت ..
ئەمڕۆ سێ شەممە     16– 5 - 2023  
كەش/  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور .  
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە   17– 5 - 2023  
كەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . 
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  32 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 29 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  33 پلەی سیلیزی
سۆران :  29 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  37 پلەی سیلیزی
هەروەها بەشی پێشبینی كەشناسی بڵاویكردەوە كە لە رۆژی چوارشەممەوە تاوەكو ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرما بە دوو پلە تاوەكو سێ پلە روو لە بەرزبوونەوە دەكات  ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور لەسەر ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت 
ئاماژەی بەوەشداوە ،ڕۆژی هەینی و شەممە پێشبینی هاتنی حالەتێكی ناجێگیر لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی كەنداوی عەرەب و دەریای سوور هەیە بۆ سەر ناوچەكەمان، بەڵام لەبەر دروست بوونی گۆڕانكاری بەر لە هاتنی ئەم ناجێگیرییە هێزو و كاریگەری ئەم شەپۆڵە بە ڕاپۆرتێكی تایبەت لە ڕۆژانی داهاتوو روون دەكەینەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.