Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:27

حكوومه‌تی هه‌رێم گوژمەیەك بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (94،600،000) نەوەد و چوار ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی.
گوژمەی ئاماژەپێكراو بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی درا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.