بە مەبەستی پەرەپێدانی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە و پرۆسەی گەیاندنی ئاو لە سنووری شاری ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی 73 ملیۆن و 229 هەزار و 500 دینار بۆ ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شادی لە ڕانیە.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان و بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیار لەسەر خەرجكردنی دراوە.
پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، یەكێكە لە سێكتەرە گەورە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام تۆڕەكانی ئاو نۆژەن دەكرێنەوە و تۆڕی نوێش دروست دەكرێن، هاوكات پرۆژەكانی ئاویش بە هەمان شێوە نۆژەن دەكرێنەوە و پرۆژەی نوێش دروست دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.