كۆمەڵەی دەروونناسی ئەمریكی (APA) داوا دەكات هەرزەكاران مەشق و ڕاهێنان بكەن پێش ئەوەی خۆیان بخەنە ناو جیهانی سۆشیال میدیاوە.
لەوبارەیەوە دكتۆر تێما براینت ،سەرۆكی كۆمەڵەكە دەڵێت: سۆشیال میدیا لە بنەڕەتدا زیان و سوودی بۆ گەنجانمان نییە، هەروەك چۆن داوای ڕاهێنان دەكەین بۆ گەنجان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، گەنجەكانمان پێویستیان بە ڕێنمایی هەیە لەسەر بەكارهێنانی سەلامەت و تەندروست تۆڕی كۆمەڵایەتی.
بەپێی بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانی كۆمەڵەكە، براینت لیژنەیەكی ڕاوێژكاری پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدەبیاتی زانستی سەبارەت بە بەكارهێنانی سۆشیال میدیا و دروستكردنی پێشنیار بۆ بەكارهێنانی تەندروست بۆ هەرزەكاران.
كۆمەڵەكە چەند پێشنیارێكی كردووە بۆ ڕێنماییكردنی پەروەردەكاران، دایك و باوكان، داڕێژەرانی سیاسەت، كەرتی تەندروستی، كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیا و هەرزەكاران.
پێشنیارەكانیش هانی سنوورداركردنی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن هەرزەكارانەوە دەدەن بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر خەوتن یان چالاكیی جەستەیییان نەبێت.
داوا دەكرێت هەرزەكاران پێش ئەوەی سۆشیال میدیا بەكاربهێنن مەشق و ڕاهێنان پێبكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.