Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:10

بەڕێكەوت فێڵێكی سەیر بۆ قاچاخ بردنی ماددەی هۆشبەر ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دوو كەسیان دەستگیر كرد كە بەشێوەیەكی نامۆ ویستوویانە بڕێك ماددەی هۆشبەر بە قاچاخ ببەن.
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی كارۆلینای باشوور-ی ئەمریكا ،ئەنتۆنی میلەر و هاوژینەكەی بەناوی سیمیكا میتچم-یان دەستگیركرد، بەهۆی ئەوەی هەوڵیانداوە ماددەی هۆشبەر لەنێو سكێكی ساختەدا بە قاچاخ ببەن.
بەپێی تۆڕی "سكای نیوز"ی بەریتانی، پۆلیس لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو كەسەی ڕاگرتووە، دوای ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە ئەوان لێیان دەخوڕی نزیك بوو خۆی بە بارهەڵگرێكدا بكێشێت.
لەوبارەیەوە پۆلیس ڕایگەیاندووە، كاتێك لێپرسینەوە لەو دوو هاوسەرە كراوە ،ئەوان زانیاری جیاوازییان داوە سەبارەت بەوەی لە چ كاتێكدا منداڵەكەیان لەدایك دەبێت، بۆیە سیمیكا میتچم دەشڵەژێ و رادەكات ، لەكاتی راكردنیشیدا ماددە هۆشبەرەكان لەنێو سكیدا دەكەوێتە خوارەوە كە بڕەكەی 1500 گرام بووە، لەو كاتەشدا هاوسەرەكەی هەوڵی راكردن دەدات، بەڵام پۆلیس توانیویەتی هەردووكیان دەستگیر بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.