Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:44

زانیاری نوێ له‌ باره‌ی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


د. محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان بکرێت؛ لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، تاوەکوو ساڵی 2025، کرێنشینان دەتوانن یەکەکان وەرگرن و بچنە ناوی."

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکیدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، پرۆسەیەكی دوور و درێژە؛ بەشێوەی ئەلیكترۆنی ناوەكان وەرگیراون، بەڵام ئێمە لە هەندێك شوێن كێشەی زەویمان هەبوو؛ ئێستا لە زاخۆ بەنزیكەیی هەنگاوی دەستپێكردنمان ناوە."

د.محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند: ''ئێمە بەڵێنمان داوە پرۆژەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە دەست پێ بكات و لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بێت، هەروەها لە هەولێریش بەهەمان شێوە و لە سلێمانیش ئەگەر زەویمان پێ بدرێت، ئامادەییمان هەیە دەست پێ بكەین".

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کرد "هاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو یەكەی نێشتەجێبوونانە وەربگرن و ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەگەر لەمساڵدا دەستیان پێ بکرێت، ئەوا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا ساڵی 2025، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە ناو شووقەكانیان."

بە گوتەی محەمەد شوکری، حكومەتی هەرێمی کوردستان كەلوپەلی ناوماڵ بۆ یەكەكان دابین دەکات، بۆ ئەوەی وەك شارێكی نیشتەجێبوونی تەواو، شیاوی ژیانێکی گونجاوی هاووڵاتییان بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.