Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:48

تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست  هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزریتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت" .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات"لەكاتی گەڕانی شوێنی نیشتەجێبونیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕَێك ماددەی هۆشبەر لەگەڵ چەند ئامێرێكی بەكارهێنانی ماددەكە".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه‌" لە ئێستادا تۆمەتبار (ه،ب،م ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگابوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە" .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.