Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:59

پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسییدا پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌. 
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان كرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، کۆبوونەوەکەی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسیی پارتی و یەکێتی کاتژمێر یازده‌ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێكرد و هه‌تا نزیك كاتژمێر یه‌كی و نیو به‌رده‌وام بوو، و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كاراركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی.
ده‌قی راگه‌یاندراو: 
راگەیەندراوی کۆبونەوەی  هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی 
دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی کە رۆژی 11 ی 5ی 2023 لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیە ڕوو، ئەمرۆ 16ی5ی2023، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە .
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا،هەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کە لەکاتی پێویستداهات، هەردوو لا هاوڕابوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی  دیکەش  هەنگاوی کرداری بنرێت  بۆ بەپیرەوەچوونی ئەودەستپێشخەرییەو ناوماڵی کوردستانی  ڕێکبخرێتەوە  ولاپەرەیەکی  نوێ له‌ کۆی پەیوەندییەکان بکرێتەوە.
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات  بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەى  تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی  نۆیەم و هەردوو مەکتەبی سیاسی  بە تەواوی پشتیوانی لێ دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوولا پەرۆش و هاوڕا بوون  لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا .
هەردوولا خوازیاری ئەوەین کە هەموو لایەک هاوکار بن لەبەردەوامی  کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەهێشتنی کەلێنەکانی رابووردوو .
 هەردوولا بڕیارماندا وەک یەک تیم کاربکەین و زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێ  بۆ فەراهەمکردنی کەش و هەوای لەبار لەڕووی یاسایی و سیاسیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەیە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.