له‌سه‌ر نه‌خۆشی گرانه‌تاو ماڵتا (د. زانا دزه‌یی – پسپۆڕی هه‌ناو) ، له نووسینێكیدا ده‌ڵێت" هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رماو هاوین، به دڵنیاییه‌وه هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌كرێت، له وڵاتێكی گه‌رمی وه‌كو ئێمه‌ش و له نه‌بوونی كاره‌بایه‌كی ڕێك‌وپێك، ده‌شێ گه‌رما كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێ له‌سه‌رمان، ئه‌مانه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نن هه‌ر هه‌ستت به گه‌رمبوون كرد لێشاو ببه‌یته نه‌خۆشخانه‌كان و داوای پشكنینی گرانه‌تا بكه‌یت!".
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ( د. زانا دزه‌یی)، چه‌ند خاڵێكی گرنگده‌خاته ڕوو كه بریتیین له :
1. هه‌ستكردن به گه‌رمبوونی له‌ش جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ تا، واتا كه‌سێك كه ده‌ڵێ تام هه‌یه ده‌بێ به گه‌رمی پێ‌و (میحرار) پێوانه كرابێت ئه‌و كاته بۆت هه‌یه بڵێی تام هه‌یه! بوونی (تا) پێداویستییه‌كی بێ چه‌ندو چوونه بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرانه‌تاو تا ڕادده‌یه‌كی زۆریش بۆ ده‌ستنیشانكردنی تای ماڵتا، ناكرێت بێ پێوانی گه‌رمی له‌شت به گه‌رمی پێ‌و، بڵێیت (تا) م هه‌یه.
2. ته‌نها هه‌ستكردن به شه‌كه‌تی، قاچ و قۆڵ ئێشان و بێ تاقه‌تی مانای ئه‌وه نییه تۆ گرانه‌تا یان تای ماڵتات هه‌یه! تكایه واز له‌و هه‌ڵه باوه بێنن! تكایه خانمی به‌ڕێز هه‌موو قژ هه‌ڵوه‌رینێك مانای ئه‌وه نییه تۆ تای ماڵته‌ت هه‌یه!
3. هه‌ندێ پشكنینی خوێن هه‌یه له بازاڕ‌و هه‌ندێ تاقیگه، وه‌كو پشكنینی (ویداڵ) كه چه‌ند ساڵێكه له تاقیگه جیهانییه‌كان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، هیچ ئاماژه بوو بوون و نه‌بوونی نه‌خۆشی گرانه‌تا ناكات! تكایه واز له‌وه‌بهێنه بڵێیت گرانه‌تاكه‌م سێ سه‌دو بیسته! زۆر هه‌ڵه‌یه‌و پشت به‌و پشكنینه نابه‌سترێت تكایه تكایه!!
4. ده‌ستنیشانكردنی ته‌واوی گرانه‌تا ته‌نها له ڕێگای كه‌ڵچه‌ر (زه‌رع كردنی) تاقیگه‌یی خوێن، یان زه‌رعی تاقیگه‌یی پیسایی، یان زه‌رعی تاقیگه‌یی مۆخی ئێسك ده‌كرێت! ده‌توانرێت له ڕێگای فه‌حسی خوێنی (PCR) یش بكرێت، هه‌موو ئه‌م پشكنینانه هیچ به‌هایه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ر پزیشكی پسپۆڕ ده‌ستنیشانكردنی كلینیكی (سه‌ریری) نه‌كات، واتا پزیشك ده‌ستنیشانكه‌ری بێ چه‌ندو چوونه.
5. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری تای ماڵتا به‌كاردێت، كاریگه‌ری لاوه‌كی (ئه‌عڕازی سلبی) هه‌یه‌و شتێكی نا زانستی و هه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سێك كه پسپۆڕی ئه‌و بواره نییه بۆت بنوسرێت و تۆش وه‌ریبگریت بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت كه نه‌خۆشییه‌كه‌ت هه‌یه! چۆن ئاماده‌یت (21) ده‌رزی بێ ڕێنمایی پزیشك له‌خۆت بده‌یت؟!
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.