Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:03

به‌رگی یه‌كه‌می "بیۆگرافیای زانایانی ئایینی" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ئاماده‌كرنی (سلێمان گه‌ڵاڵی) به‌رگی یه‌كه‌می" بیۆگرافیای زانایانی ئایینی"، بڵاوكرایه‌وه‌ ،كه‌ ژیاننامه‌ی 100مامۆستای ئایینی له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تیان له‌ سه‌رووی شه‌ست ساڵیدایه‌. 
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ ئاماده‌كار "سلێمان گه‌ڵاڵی" به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبی (بیۆگرافیای زانایانی ئایینی) بریتییه‌ له‌، له‌ ژیاننامه‌ و وێنه‌ی كه‌سایه‌تی مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز كه‌ ته‌مه‌نێك خزمه‌تیان به‌ ئایین و نیشتمان كردووه‌،كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می ناوازه‌یان پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگه‌ كردووه‌، كه‌ مایه‌ی شانازی پێكردنه‌، وه‌ك پێگه‌یاندنی مامۆستایان و زانایانی ئایینی و ئیجازه‌ پێدانیان و هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی ووتار بێژ و پێش نوێژ و نووسینی ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانانی كتێب له‌ ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆ تا خانه‌قین به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه‌ و زانیاریان لێ وه‌رگیراوه‌، له‌گه‌ل وێنه‌ی خۆیان له‌م به‌رگه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا سلێمان گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت"  له‌ ماوه‌ی كاركردنمان له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و كتێبه‌ په‌یوه‌ندی جۆراوجۆرمان به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری زانایان ئایینی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تێكی بچوكی ئه‌و توێژه‌ پڕ كه‌سایه‌تی و كاریگه‌ره‌ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ ده‌ستمان ژیاننامه‌ی ئه‌و زانایانه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ به‌و نیازه‌ی تا ژیاندا ماون ببینن كه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌مامۆستایانى ئایینى بكه‌ن ، نزا ده‌كه‌ین ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه‌ به‌ڕێز و خاوه‌ن زانست و كه‌سایه‌تیانه‌ درێژ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌خشش یان له‌ زانست و ئامۆژگاریان بێ به‌ش نه‌بین". 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "زۆر سوپاس بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و خودی وه‌زیری به‌ڕێز و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافه‌كان كه‌ پاڵپشتی ئه‌و پڕۆژه‌یان كرد و هاوكارمان بوون . به‌هیوای ئه‌وه‌ین به‌رده‌وامی هه‌بێت و به‌رگی دیكه‌ی به‌دوادابێت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری زانایانی ئایینی". 
له‌ كۆتاییدا ئاماده‌كار سلێمان گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت" ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی یه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری به‌نده‌، كاری تێدا كراوه‌ هه‌ر خۆشم سه‌ردانی چه‌ندان شوێن مامۆستای ئایینیم كردووه‌ و ژیاننامه‌یانم داڕشتوه‌،هیوادارم خزمه‌تێكی بچوكمان كردبێت به‌و توێژه‌ی كه‌ شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌ و پێشنیارێك لای ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ئاماده‌كاری ئه‌و كتێبه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ردانی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی. یا په‌یوه‌ندی كردن به‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 07504558934. له‌ رێگه‌ی ڤایبه‌ر و واتساب و تیلگرام ".

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.