وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری درێژکردنەوەی پێشکهشكردن و تاقیکردنەوەی توانستی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی 05ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری دا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و دواخستنى وادەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ سەرجەم خوازیاران و پێشکەشکارنى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان.
بەمەش گۆڕانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و دێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانكارییهكانی بهمشێوهیهی خوارهوه خستووەتەڕوو:-
- درێژکردنەوەى ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: لە ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (18ـی 05ـی 2023) تاوەکو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (04ـی 06ـی 2023).
- دواخستنى تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: لە ڕۆژى دووشەممە (29ـی 05ـی 2023) بۆ ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتی (12ـی 06ـی 2023).
- دهستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى: مانگى 09ـى 2023.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.