Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:32

کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و دەستخۆشی لە حکوومەت و پەرلەمان دەکەن و داوایان لێ دەکەن بەبێ دواخستن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و ڕۆمانیا لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا دەستخۆشی لە حکوومەت، پەرلەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە ڕۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان.

لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەدا کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکان داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستنی زیاتر بگرنەبەر. جەختیش لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئازاد و داپەروەرانە دەکەنەوە.

هاوکات داوایان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەشێوەیەکی هاوبەش کار بکەن و ئەو ئاستانگانەی کە ماونەتەوە تێپەڕێنن، بەمەبەستی زامنکردنی پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن کە پابەند بێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ئافرەتان و کەمینەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دیموکراسیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.