Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:41

ئه‌مڕۆ له‌ كه‌لار ئافره‌تێك به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سوتا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ كه‌لار ئافرەتێک سوتاوه‌ و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکشی به‌په‌له‌ ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە گەڕەکی بەردەسوور سەر بە شارۆچكه‌ی‌ کەلار ئافرەتێک بە ناوی (ک. ع. ع) لەدایکبووی 1933 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەشێکی زۆری جەستەی سوتابوو.

گوتیشی: بەگوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه‌ لەبەردەرگای ماڵی خۆیان پاشماوەی کارتۆن و پارچە پەڕۆی کۆکردۆتەوە و بە مەبەستی لەناوبردنیان سوتاندوویەتی و لە ئەنجامیشدا خۆشی گڕی گرتووە و سوتاوە.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای چارەسەری خێرا و به‌په‌له‌، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەی، ئافره‌ته‌كه‌ ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.