Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:32

سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە عێراق درێژکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیارێکی واژۆکرد بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی نیشتمانی پەیوەست بە دۆخی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی 05ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردۆتەوە هاتووە، "هێشتا ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و گەڕاندنەوە و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسیی و ئیداری و ئابوورییەکان لە عێراقدا هەیە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەو ئاستەنگانە مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دروست دەکەن، بۆیە بڕیارم داوە کە پێویستە  ئەو بارە نائاساییە بەردەوام بێت کە بە فەرمانی 13303 ڕاگەیەنراوە تایبەت بە سەقامگیری عێراق."

بڕیارنامەی 13303 سەبارەت بە عێراق لە ساڵی 2003 لە سەردەمی جۆرج بووش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەرچووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سێشەممە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (سکای نیوز)ـی عەرەبی ئاماژەی بەوە دا کە عێراقییەکان نایانەوێت وڵاتەکەیان لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیاکاندا بێت و ئەمریکا ناوچەکە جێناهێڵێت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی عێراق بۆ ئەمریکا دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.