Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:21

پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتیی و خانەنشینی كرێكاران تەواو دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و لە میانیدا دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتیی و خانەنشینی كرێكاران تەواو دەكات.
دوێنێ سێشەممە، فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە.
بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆ یەك تەوەر لەخۆدەگرێت كە ئەوەیش تایبەتە بەتەواوكردنی دەنگدان لەسەر ماددەكانی پرۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتیی و خانەنشینی كرێكاران.
رۆژی 10ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە ‌كۆی 110 ماددەی‌ پڕۆژەیاساكە، 35 ماددەی پەسەند كرد و چاوەڕان دەكرێت لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، 75 ماددەكەی دیكەی پرۆژەیاساكە پەسەند بكات.
پێشتر راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەنا موسەوی رایگەیاندبوو كە لەچوارچێوەی بوودجەی گشتییدا، 600 ھەزار خێزان یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە.
ھەروەھا سەرۆكی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی عێراق، ستار دەنبوس رایگەیاندبوو كە زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 ھەزار كرێكار لە عێراق تۆمار كراون و لەو ژمارەیە، تەنھا 650 ھەزاریان دەستەبەر كراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.