Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:21

ئینسكلۆپیدیای (پەروەردەی رواندز)م خوێندەوە

کوردستان TV
100%

ئینسكلۆ پیدیای قوتابخانەكانی پەروەردەی پارێزگای هەولێر ، پرۆژەیەكی گرنگە، لە (11) بەرگ  پێكاهاتووە،لە بیرۆكەو ئامادەكرنی نووسەر و میدكار مامۆستا (ئاری ئاغۆك)-ە  تا ئیێستا چوار بەرگ لەم پرۆژەیە چاپ  و بڵاو كراوتەوە. 
 ئەرشیف بۆ هەرنەتەوەیەك پێویستە، بەهۆی گرنگی مێژوو،هەر لەكۆنەوە وڵاتانی خاوەن شارستانیەت گرنگی زۆریان بە ئەرشیف داوە،سەرەتای پەیدابوونی ئەرشیف لە بەڵگەنامانەی خێزانەوە دەستی پێكردوە ،یاخود لە چەند كەسێكەوە دەست پێدەكات ،لە گەڵ پێشڤەچوونی كۆمەڵاگا ،گۆڕانكاری زۆری بە خۆییەوە بینییوە مانای ئەرشیف  واتە ، كۆمەڵێ لە بەڵگەنامە لە خۆدەگرێت ، لەلایەن ،كەسێكەوە پارێزراوە ،یان لە شوێنكی دیاركراو پارێزراو بێت یاخود لەلای دەزگایەك پارێزاروە ،كە دەتواندرێت،وەكو سەرچاوە لەكاتی پێویست سوودی لێوەربگیرێت. وڵاتی ئیسپانیا یەكەم  وڵات بووە،كە بەڵگەنامەكانی حكومەتی لەیەك ناوەند كۆكردەوە.
ئەگەربگەڕێینەوە سەر ناونیشانی مانشێتی بابەتەكەمان، ئەو پرۆژەی مامۆستا ئاری ئاغۆك كارێكی زۆر گرنگ پیرۆزە بەڵام ماندووبوونێكی زۆری پێویستە ،لە هەمان كات دا دەبێ زۆر بەووردی زانیارییەكان تۆمار بكات، چونكە ئەمە مێژووە و تۆمارە دەكات .
  ناوەرۆكی پرۆژەكە،چەندین زانیاری گرنگ لە خۆدەگرێت كە دەتواندرێت وەكو سەرچاوە سوودی لێوەربگیرێت ،چونكە زۆر بەداخەوە ئەرشیفی زۆربەی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆی باری ناسەقامگیری باردۆخی كوردستان ، وەك پێویست نییە، بۆیە زۆرێك لەبەڵگەنامەكانی پەروەردەكان  لە ناوچوون ، لە كاتی خوێندنەوەی  ئینسكلۆ پیدیای پەروەردەی رواندز (1923-2022) كە دیارە خاوەن مێژوویەكی گرنگە، نووسەر چەندین زانیاری ووردی لەسەرپەروەدەی راواندز و قوتابخانەكانی سنووری  ئەو پەروەردەیە ئاماژەی پێكردووە، وەكو مێژووی دامەزراندنی (باخچەی منداڵان ، قوتابخانەی بنەڕەتی ، ئامادەیی، خوێندنی پیشەیی) لەگەڵ ناو و وێنەری یەكەم بەرێوەبەر و دوابەرێوەر كە لە قوتابخانەكە  بەپێی ریز بەندی دەست بەكاربوونیان لە هەمان كات دا ئاماژەی بە ناوی بەرێوەبەرەكانی پەروەردەكە كردووە ئاماژەی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان. 
لە كاتی خوێندنەوەی كتێبەكە من بۆخۆم سوودێكی زۆر و زانیاری باشم لەسەر سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی راواندز  دەست كەوت، بەتایبەتی لە سەر یەكەم قوتابخانە ( قوتابخانەی پاشای گەورەی بنەڕەت)ی  كەلە ساڵی1023 دامەرزاروە ، خۆشم یەكێك بووم  لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە،هەرچەندە لە ساڵی 1974 ئاماژە بە ناوی بەرێوەربەرەكانی ئەو قوتابخانەیە كراوە، بەداخەوە پێش ئەو بەروارە ناوی هیچ بەرێوەبەری ئەو قوتابخانەی نازانرێت ، هەرچەندە بە پێی زانیارییەكانم، نووسەر هەوڵی زۆری دا بۆ دەست كەوتنی زانیاریبەكان ،بەڵام هەوڵەكانی ئەنجامی نەبووە، لەو كاتەی قوتابخانەی كاولۆكی بنەڕەتی لە ساڵی 1952 دامەزراوە ناوی بەرێوەبەری قوتابخانە لە ساڵی 1958 ناسراوە و ئاماژەی پێكراوە (غازی شاكر سەدیق) .
ئەوەی گرنگ بوو مێژووی دامەزراندنی قوتابخانەی پاشای گەورە كە ئەمساڵ یادی (100) ساڵەی دامەزراندنی  دەكرێتەوە ئەم یادە بووە هەوێنی وتارێكم بەو بۆنەیەوە لە كاتی خۆی بڵاومان كردوە.بێگومان قوتابخانەكاتی تریش خاوەن مێژوویەكی پڕلەسەروەرین بۆنموونە قوتابخانە ئامادەیی رواندز كە لە ساڵی 1949 دامەزراوە..تائێستا چەندین كادری لە سەرجەم بوارەكانی ژیان پێگەیاندووە، خزمەت بە كۆمەڵگا دەكەن.
لەو كاتەی دەست خۆشی لە برای بەرێزم مامۆستا ( ئاری ئاغۆك) ،دەكەم بۆ ئەو هەوڵ و ماندبوونەی كردویەتی بۆ كۆكردنەوەی زانیاری  ووردە لەسەر قوتابخانەو باخچەكان،بێگومان هیچ كارێك بێ كەمووكوڕی نابێت، ئەوەی لەلای من جێگای سەرنجە  زۆرێك لە بەرێوەبەرەكانی قوتابخانەكان كە خانەنیشین بووینە بەڵام ئێستادا لە ژیان دان و زۆربەشیان دەناسم  ،بەڵام لە نێو كتێبەكە وێنەیان نییە لەوانەشە زۆرێك لە بەرێوەبەرەكان پەیوەندیان پێوەكرابێت ،بەڵام  هاوكاری نووسەر نەبووبن .
لە كۆتاییدا كتێبی ئینسكلۆ پیدیای پەروەردەی رواندز (1923-2022) سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت زانیاری لە قوتابخانە و باخچەكان وەربگرن ،دووبارە هیوای بەردەوامی بۆ نووسەر و ئەوانەشی كە پاڵپشتی ئەو پرۆژەیان كردووە.
ن-  كامەران  حاجی ئەلیاس
 

کولتوور و هونه‌ر چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.