Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:35

لەكۆیە كەسێك هاوسەرەكەی و دووكچی و دراوسێیەكیان دەكوژێت 

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید لە كۆیە رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە 17ـی ئایاری 2023: تەرمی كەسێك كە بەهۆی بەركەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدابوو،رەوانەی پزیشكی دادی كۆیە كراوە.
 هەروەها هاوكار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند ، هاووڵاتییەك لە نزیك پردی ئازادی لە كۆیە لەگەڵ خێزانەكەی دەبێتە كێشەیان و تەقە لە ماڵ و خێزانەكەی دەكات ، دواتریش كە دراوسێكانیان بەهانایانەوە چوونە، یەكێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربووە ، كوژراوەكە لەدایك بووی 1968 ەو خێزاندارە ناوی سیامەند عەباس حاجی قەڵاییە . 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان بكوژەكە نەخۆشی دەروونی هەبووەو لەكاتی تەقەكردندا هاوسەرەكەی و دوو كچی خۆشی كوشتووە .
كانیاو حەكیم / پەیامنێرانی كۆیە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.