Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:41

دەست بەسەر هەزارو 300 كارتۆن هێلكەدا گیرا

هیچ بەروارێكی‌ دەرچوون‌ و بەسەرچوونی‌ لەسەر نەبووە
کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقی‌ سەر بەبەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكدا گرت كە هەزارو 300 كارتۆن هێلكەی‌ تێدا بووە كە هیچ بەروارێكی‌ دەرچوون‌و بەسەرچوونی‌ لەسەر نەبووە، هەروەها دوو تۆمەتباریش دەستگیركراون.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە دوای‌ ئەوەی‌ زانیاری‌ گەیشتە هێزەكانی‌ پۆلیس كە بارهەڵگرێك لەكۆگایەكدا بڕی‌ هەزارو 300 كارتۆن هێلكەی‌ تێدایەو هیچ بەروارێكی‌ دەرچوون‌و بەسەرچوون لەسەر هێلكەكان نەبووە، ئەوەش بەپێی‌ ڕێنماییە تەندروستییەكان ڕێگەپێنەدراوەو خاوەنەكەی‌ بەنیاز بووە لەناو بازاڕدا ساغی‌ بكاتەوە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق بەهاوكاری لیژنەكانی ئابوری قایمقامییەت توانیان دەستبەسەر بارهەڵگرەكەو هێلكەكاندا بگرن.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، لەهەمانكاتدا بەبڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان لەسەر ئەو دۆسیەیە دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.