Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:05

بكوژی خێزانەكەی كۆیە دەستگیركراو وێنەكەی بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بكوژی خێزانەكەی كۆیە دەستگیر دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی  رایگەیاند: ئەو كەسەی تەقەی لە خێزانەكەی خۆی كرد لە لایەن هێزەكانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەكانەوە دەستگیركرا . 
ئەمڕۆ كاتژمێر 10:30 لەگەڕەكی ئازادی لە كۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) كە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەكوشتنی هەریەك لە هاوسەری و دوو كچی و كوڕێكی بریندار دەكات ، هەروەها دوكاندارێكی دراوسێ ی دەكوژێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی – سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە بكوژەكە بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی ( 406 ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەكاتی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەكانمان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.