Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

نووسەرێكی دیاری شاری هەولێر كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/5/17نووسەری دیاری شاری هەولێر مامۆستا(حوسێن حاجی قادر) لەشاری هەولێر بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
بەم بۆنەیەوە یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر پرسنامەیەكی راگەیاند:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ئەندامی لقەكەمان مامۆستای نووسەر (حوسێن حاجی قادر) مان پێ گەیشت، كە ئەمڕۆ 2023/5/17 بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی كرد.پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەی و ھاوڕێیانی ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواكارین ڕووحی پاكی بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
شایانی باسە پرسەكەی سبەینێ 2023/5/18 لە مزگەوتی ابوبكر صدیق لە شەقامی سەد مەتری بەڕێوە دەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.