Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:34

شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کرد

کوردستان TV
100%

شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کرد، لەنێویاندا بەڕێوەبەری هاتووچۆی عێراقیان لەگەڵ بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 05ـی 2023 شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی فیدراڵ، کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی حکوومەتی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی هاتووچۆی لەگەڵ دابوو، سەردانی وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمیان کرد، لەلایەن د. سامی جەلال ڕاوێژکاری وەزیری ناخۆ و لیواعبدالقادر عزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێم و بەڕێوەبەری هاتووچۆی سەرجەم شارەکانی هەرێم پێشوازیان لێکرا.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا کە مەبەست لە سەردانی شاندەکە هەماهەنگیە لەنێوان هاتووچۆی گشتیی هەرێم و هاتووچۆی عێراقی فیدراڵ، هەروەها بەستنەوەی تۆڕەکانی زانیارییە لەنێوان هاتووچۆی عێراق وهەرێم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.