به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك وێنه‌ی گه‌نجێكی بڵاو كردۆته‌وه كه له دوێنێوه ئۆتۆمبێل لێیداوه و تا ئێستا كه‌سوكاری ئاگادار نین و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه، داواشی له هاووڵاتییان كرد هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێت كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه‌وه له شه‌قامی بارزان له نزیك هۆتێلی ریكسۆس ئۆتۆمبێل لێی داوه.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه به سه‌ختی بریندار بووه و تا ئێستا له ژووری چاودێری چڕی پزیشكییه و دۆخی ته‌ندروستیشی خراپه و بێ هۆشه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه هیچ به‌ڵگه‌نامه و مۆبایلێكی له‌به‌ڕكدا نییه و تا ئێستا هیچ كه‌سێكیش نه‌هاتووه لێی بپرسێت.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌ركه‌سێك ده‌یناسێت یاخود زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.