Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:26

بایدن: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆ ده‌بمه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ زوو بێت یان دره‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كۆ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام كاتی كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی ژاپۆن و به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت، بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: دوور بێت یان نزیك له‌گه‌ڵ شی جین بینگ سه‌رۆكی چین كۆ ده‌بمه‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مجاره‌ له‌ وڵاتی ژاپۆن به‌ڕێوه‌ بچێت.

وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له‌ شاری كارویزاوا له‌ ناوه‌ڕاستی ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت به‌ڕێوه‌ بچێت، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ گرینگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بابه‌تی فشاره‌ به‌رده‌وامه‌كانی چین ده‌بێت بۆ سه‌ر تایوان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئۆكراینا و رووسیاش فۆكسی تایبه‌تی ده‌خرێته‌ سه‌ر.

بڕیاره‌ گه‌شتی ئه‌مجاره‌ی جۆ بایدن بۆ ژاپۆن و كیشوه‌ری ئاسیا كورتخایه‌ن و خێرا بێت، هه‌روه‌ها دوای به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ واشینتۆن و له‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی كۆماری ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی قه‌رزی هاووڵاتییان‌ كه‌ بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌ له‌ ناوخۆی وڵات.

بڕیار بوو بایدن هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئوستڕالیا و پاپوا گینیای نوێ بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ ناوخۆی وڵات گه‌شت و سه‌ردانیكردنی هه‌ردوو وڵاتی دواخستووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.