Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:09

وەزیری ناوخۆ: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 05ـی 2023 قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ڕێبەر ئەحمەد لە تویتێکدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوەری ئەنجام دا.

وەزیری ناوخۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوە دا کە گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە و بەرزکردنەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ ئێران بەهێز دەکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانمان، کۆنترۆڵکردنی چالاکییە نایاساییەکان و پشتگیری لە جێبەجێکردنی یاسا، کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.