Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:20

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئه‌ردۆغان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پيرۆزبايى له‌ سەرۆکی تورکیا دەکات به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)ـيه‌وه له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، هیوای سەرکەوتنیشی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا بۆ خواست.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ـی 05ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)ـيه‌وه له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.

نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌بايه‌خه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و ڕێكوپێكى و ئاراميى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا ده‌ربڕى.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕوا و گه‌شبينيى خۆى به‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنیانی به‌ گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لاى خۆيه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.