كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی هێزەكانی پۆلیس و بەهۆیەوە قوربانی لێ كەوتۆتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەكانی پارێزگای دیالە بڵاویان كردەوە: هێرشەكەی ئەمشەوی چەكدارانی داعش بۆ سەر بنكەیەكی پۆلیس بووە لە گوندی سەنسل لە باكوری شارۆچكەی میقدادییە لە پارێزگای دیالە و بۆ ماوەیەك ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەكدارەكان و هێزەكانی پۆلیس ڕوویداوە.
بڵاویشیان كردەوە: لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو پۆلیس بریندار بوون و چەكدارە داعشەكانیش دوای پەلامارەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
ئاماژە بەوەشدراوە كە ئێستا هێزێكی زۆری ئەمنی گەیشتوونەتە ئەو گوندەی هێرشەكەی لێ ئەنجامدراوە و بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
وێنەی چارەسەركردنی هەردوو بریندارەكە لە نەخۆشخانە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.