Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:06

له‌ ڕێوڕسمێك دا كتێبی (ئه‌نتۆلۆجیای چیڕۆكنووسانی هه‌ولێر) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر سالار عوسمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئه‌دیب دۆستان، كتێبی(ئه‌نتۆلۆجیای چیڕۆكنووسانی هه‌ولێر) بڵاوكرایه‌وه‌.
دوایی په‌یڤی به‌خێرھێنان له‌لایه‌ن ( دكتۆر سالار عوسمان ) به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ( پ. د. ك)، ھاوكات ڕایگه‌یاند: سوپاس به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌ركی خه‌رجیی چاپكردنه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت، كه‌ ئه‌مه‌ش ھه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ بایه‌خدان به‌ بواری ڕۆشنبیری و كلتووری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی.
دواتر فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری سه‌باره‌ت به‌ ژیان و به‌رھه‌مه‌كانی نووسه‌ر نمایشكرا.
له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ھه‌ریه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دار ( ئازاد جندیانی ) و نووسه‌ران (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر و عه‌بدوڵڵا زه‌نگنه‌) و شاعیر ( حه‌سه‌ن دانشفه‌ر ) شرۆڤه‌یان بۆ كتێبی (ئه‌نتۆلۆجیای چیڕۆكنووسانی ھه‌ولێر) كرد.
له‌لای خۆیه‌وه‌ نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ (سابیر ڕه‌شید) له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند دوای چه‌ندین ھه‌وڵ و ماندووبوونم دواجار خه‌ونه‌كه‌م ھاته‌دی و سوپاسگوزاری به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانم، كه‌ به‌رده‌وام له‌ خه‌می ڕووناكبیران و ڕۆشنبیران بووه‌ تا بتوانن به‌رھه‌مه‌كانیان چاپ بكه‌ن.
میوزیك و گۆرانی به‌شێكی دیكه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بوون، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (ڕێبین جه‌مال) چه‌ند پارچه‌ میوزیك و سترانێك پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كران.
له‌ كۆتایی سوپاس و پێزانین و چه‌پكه‌ گوڵ، پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ری كتێب ( سابیر ڕه‌شید ) كرا و كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.