Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:23

كەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە     18– 5 - 2023  
كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان .  
پلەكانی گەرما/ نزیك  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك . هەندی كات چاڵاك دەبێت بۆ  سەروی 30 كم/ك بەتایبەتی لەناوچە كانی باكووری خۆرئاوای هەڕێم . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   19– 5 - 2023  
كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاووییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت , تاوەباران و بروسكە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنووریيەكان دەبێت. لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم,  و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك  هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووردا   . 
پلەكانی گەرما/ لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری هەرێم  بەرزتر  دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
خێرایی با /  مامناوەند دەبێ (15-25 ) كم/ك , لەناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێم خێرایی با چاڵاكتر  دەبێ بۆ سەروی 30 كم/ك . 
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت .  لە شوێنەكانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( 4-6)كم دەبێ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  35 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 30 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  31 پلەی سیلیزی
سۆران :  27 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

هەروەها بەشی پێشبینی ڕاپۆرتێكی تایبەتی بەدۆخی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كەتیایدا هاتووە:
لەئەنجامی نزمە پەستانێكی قوولی باشووری عێراق , نا سەقامگێری كەش زۆربەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەكات تاكو رۆژی دووشەمەی داهاتوو بەردەوامی دەبێ, بۆیە پێشبینمان بەم جۆرە دەبێ:
بەهۆی ئەم نزمە پەستانە شەپۆلێكی تۆزخۆل زۆربەی ناوچەكانی باشووری عێراق دەگرێتەوە كە كاریگەریەكەی دەگاتە هەندی لەناوچەكانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووردا وە هەروەها تاوە باران و بروسكە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگریتەوە سەرەتا رۆژی هەینی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبێت پاشان كاریگەری بەرەو زۆربەی ناوچەكانی هەرێم درێژ دەبێتەوە وە شایانی باسە رۆژی شەممە كاریگەری دابارین زیاتر دەبێ  لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم  لەزۆربەی كاتەكاندا وە بۆ رۆژی یەك شەممە كاریگەرییەكەی بەردەوامی دەبێ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی رۆژهەڵات تاكوو كاتەكانی ئێوارە . 
وە خێرای با تا رادەیەك چالاك دەبی بە ئاراستەی گۆڕاو سەبارەت بە پلەكانی گەرما بۆ رۆژ شەممە و یەك شەممە دابەزینی بەرچاوە بەخۆوە دەبنێ كە پێش بینی دەكرێت (5-6) پلە دابەزێت لەگەڵ تۆمارەكانی ئەمڕۆ پێنج شەممە . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.