Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دروستدەکرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئایاری 2023، بەردی بناخەی وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دادەنرێت و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین هەنگاوی گەورەی بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی وزەی سووتێنەری وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵگرتووە.
توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، 25 مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر. وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
"ئێستا 20٪ بۆ 30٪ـی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە" و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ڕێژەکەی بەرزتر بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەکات.
گوژمەی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەکەی 590 دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواو دەکرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبکرێت.
لە هەرێمی کوردستان، "دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەخۆر هەیە"، کە توانای بەرهەمهێنانی 3 مێگاوات کارەبایان هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرهەمهێانی کارەبا "بە گوژمەی 235 ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا" لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.