له‌ژێرسه‌رپه‌رشتی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نج بۆ كوڕان و كچانی شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه18ی5ی2023، له هۆڵی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر پاله‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نج بۆ كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاله‌وانێتییه‌كه له‌ژێر چاودێری به‌رێوه‌به‌رانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد دێته ئه‌نجامدان.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له لێدوانێكی بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پاله‌وانێتییه‌كه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری هه‌ولێره، سوپاس بۆ كاك هێرش خۆشناو به‌رێوه‌به‌ری باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێداین كه پاله‌وانێتییه‌كه له‌هۆڵی باخچه‌كه‌دا به‌رێوه‌بچێت، ئامانجيش له به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتییه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه یاریزانانی به‌شداربووی یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان له كه‌شێكی تایبه‌ت و جیاوازدا ده‌ست به ركابه‌ری و یارییه‌كانی خۆیان له پاله‌وانێتییه‌كه‌دا بكه‌ن.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خاوه‌ن چه‌ندین نازناو ده‌ستكه‌وته له یاری شه‌تره‌نج، به‌هۆیه‌وه یاریزانانی نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له پالهوانێتییهكانی ده‌ره‌وه و ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.