لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.
ئهمڕۆ پێنجشهم18ی5ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی گومان لەكەسێك کرا کە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بێت، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دوای ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكیش دەركەوت كە تۆمەتبار بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه" لەئێستادا تۆمەتبار ( ز،ب،ر لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە".
بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.