سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە نوێنەرایەتیی وەزارەت بەشداریی لە دیداری ئابووریی "هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیای فیدراڵ " كە لە لایەن یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕێك خرابوو کرد.
دیدارەكە بە بەشداریی شاندێكی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین كە بە سەردان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتیی دەیان دامەزراوە و گەورەكۆمپانیای ئەڵمانی دەكەن و پێك هاتبوون لە 30 گەورە بازرگان و خاوەن كاری ئەڵمانی بە هاوبەشیی بازرگانان و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان، دیداری دووبەدوویان بەڕێ خست.
بریکاری وەزارت ئاماژەی بەوە دا لە ماوەی هەفتەیەكدا پاش پێشوازی لە شاندی بازرگانانی ئەمەریكا، ئەمە دووەم پێشوازییە لە بازرگانانی ئەڵمانیا، كە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و گونجاوی ئابووری و سیاسیی هەیە بۆ بازرگانی و خستنەگەڕی سەرمایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.