Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:33

باخی شار بەڕووى هاوڵاتییاندا کرایەوە

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.5.18، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا، دواى نۆژەنکردنەوەی باخی شار بەڕووى هاوڵاتییان کرایەوە، کە بەگوژمەى (280 ملیۆن دینار) بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى پارێزگاى هەولێر نۆژەنکراوەتەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکان و بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک و بەڕێوەبەرى یەکگرتووى بانکەکانى عێراق و ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى باخى شار، داواى لە هاوڵاتییان کرد هاوکاربن و پاک و خاوێنى ئەم شوێنە ببپارێزن کە بۆتە ناوچەیەکى گەشتیارى ناوەندى شارەکەمان.
جێگەى باسە، باخى شار کە کەوتۆتە ناوەندى شارى هەولێر و دامێنى قەڵا، بە هۆى دیمەنى جوان و نافوورەکانى و شوێنەکەى کە ناوجەرگەى بازاڕە، ڕۆژانە و بەتایبەتى لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكان ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار لە ناوەڕاست و خواروى عێراق و وڵاتانى دیکە و هاوڵاتییانى شار ڕووی تێدەكەن و یەکێکە لەو شوێنانەى کە بۆتە ناوچەیەکى گەشتیارى ناوەندى شارى هەولێر و لە 2023.1.18، بەگوژمەى (300 ملیۆن دینار) لەسەر ئەرکى یەکگرتووى بانکەکانى عێراق و لەلایەن کۆمپانیایى کارتال و بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى پارێزگاى هەولێر دەست بە نۆژەنکردنەوەى کرا، ئەمڕۆ بەڕووى هاوڵاتییان کرایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.