مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی 5ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دانا.
لە مەراسیمەكەدا مەسرور بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: مایەی خۆشحاڵییە یەكەم بەردی بناغەی وێستگەی كارەبا بەتیشكی خۆر دادەنێم و پێویستە گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و جێگرەوە بدەین، هاوكات پێویستی و بەكارهێنانی كارەبا بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووان زیادی كردووە.
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند: داوا لە هاووڵاتییان دەكەم، حكوومەت بەهی خۆیان بزانن وپێویستە هاووڵاتییان لەڕێگەی بەهەدەرنەدانی كارەبا هاوكاری حكوومەت بكەن، هەروەها پێویستە هاووڵاتییان بە پێدانی رسووماتی كارەبا هاوكاری حكوومەت بكەن،چونكە حكوومەت ساڵانە ملیۆنان دۆلار بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا خەرج دەكات، حكوومەت و هاووڵاتیش لەبەرامبەر كەرتی كارەبا ئەركیان هاوبەشە.
مەسرور بارزانی گوتیشی،وەزارەتی كارەبا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەستی بەچاكسازی لە كەرتی كارەبا كردووە.
توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیە، 25 مێگاوات كارەبایە و ژمارەیەكی زۆر پەنەڵ لەخۆ دەگرێت و دەكەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری هەولێر. وێستگەكە ژینگەدۆستە و ئەو كارەبایەی بەرهەمیدەهێنێت بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
"ئێستا 20٪ بۆ 30٪ـی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان لە وزەی خۆرە" و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەیەوێت ڕێژەكەی بەرزتر بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ دەكات.
گوژمەی پڕۆژەكە 100 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەكەی 590 دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێكدا كارەكانی تەواو دەكرێت و هەوڵدەدەن بەزوویی دروستبكرێت.
مهسرور بارزانی: داوا له هاووڵاتییان دهكهم حكوومهت بههی خۆیان بزانن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.