Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:20

سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سبه‌ی هه‌ینی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نێو ته‌لاری په‌رله‌مان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن كۆ ده‌بنه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی، به‌ به‌شداری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جیگره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌ردوو فڕاكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌می ڕابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی كۆ ببوونه‌وه‌‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هات كه‌ رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی له‌ بارزان داوای له‌ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆتاهێنان به‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆك بارزانی به‌تایبه‌تی داوای له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، له‌ نزیكترین ماوه‌دا ڕێك بكه‌ون بۆ ده‌ستكردن به‌ ئاماده‌كارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ولێر / ئالان ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.