Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:31

ئومێد سه‌باح له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای بازرگانی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای بازرگانی ئەڵمانیا کرد.

لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، شاندەکە تیشکی خستە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان و کار و چاڵاکییەکانیان زیاتر بەرەوپێشبردن و برەودان بە بواری وەبەرھێنان و سێکتەرەکانی تر لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی ئەڵمانیا کران و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە و ھەماھەنگی زیاتر جەختی لێ کرایەوە،

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین گۆرانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق و بەتایبەت دوای رێککەوتنی تازەی ھەردوولا ئاڵوگۆڕ کران.

ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان جەختی لێ کرایەوە، ئەنجامدانی کارئاسانی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاجیاکاندا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.