Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:24

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت کورتەیەكی له‌دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خستەڕوو.

هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە.

لای خۆشیانه‌وه‌ شاندی بازرگانی و نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکی و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان نيشان دا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.