وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به نووسراوێك فه‌رمانی كرد، فه‌رامانبه‌ران له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رۆژانی شه‌ممه ده‌وامی ئاسایی بكه‌ن.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه سیفه‌تی به‌په‌له و ڕاسته‌وخۆی پێدراوه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م واژووی له‌سه‌ر كراوه، فه‌رمان به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كراوه بۆ له‌مه‌ودوا له رۆژانی شه‌ممه‌ش ده‌بێت ده‌وام بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه ده‌وامكردنی رۆژانی شه‌ممه فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه ده‌گرێته‌وه.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕالییه‌وه ده‌ركراوه و ده‌وامكردنه‌كه‌ش رۆژانی شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌ش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.