سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد كه لیژنه‌كه‌یان توانیویه‌تی كاری ده‌نگدان بۆ زۆرینه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023-2024-2025ی ته‌واو بكات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا پڕۆژه‌یاساكه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌توان ئه‌لعه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی توێژێكی زۆری هاووڵاتییان په‌یوه‌سته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ تا پڕۆژه‌یاساكه به باشترین شێوه و له كه‌مترین ماوه‌دا ته‌واو بكه‌ین.
گوتیشی: لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئێستا گه‌یشتۆته مادده‌كانی كۆتایی و ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ستن به تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پاڵپشتیكردنی وزه‌ی كاره‌با و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه راسته‌وخۆكانی حكوومه‌ت بۆ هاووڵاتییان و په‌یڕه و پڕۆگرامه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌ت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ماددانه‌ش ته‌واو بكه‌ین كه په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاووڵاتییان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر زۆرینه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌واو بووه و به‌م نزیكانه‌ش ته‌واوی پڕۆژه‌كه به په‌سندكراوی ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوو یاخود له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای گشتی بودجه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش پڕۆژه‌یاساكه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدان به مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.
پڕۆژه‌یاساكه كه بۆ سێ ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌كه (2023، 2024، 2025) و تا ئێستا به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یاسای بودجه له مێژووی عێراق داده‌نرێت و گوژمه‌كه‌شی بریتییه له 199 تریلیۆن دینار.
له پڕۆژه‌یاساكه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه كه بریتییه له 12.67%ی كۆی گشتی بودجه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.