Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:29

"ئه‌وانه‌ی بلوتووزیان ده‌فرۆشت و بانگه‌شه‌ی ئاشكراكردنی پرسیاره‌كانی پۆلی 12یان ده‌كرد ده‌ستگیر كران"

کوردستان TV
100%

به‌رێوبه‌را‌یه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ئامێری بلوتووزیان ده‌فرۆشت و هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئاشكراكردنی پرسیاره‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییان ده‌كرد.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: لەلایەن وەزیری پەروەردەوە ئاگادار کراینەوە لەوەی چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئامێری (بلوتووز) کە لەلایەن قوتابییانه‌وه‌ بۆ کاری گزیکردن (غەش) بەكار دەهێندرێت، هەروەها بانگەشەی ئەوەیان ده‌كرد کە دەتوانن وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەییش بەردەست بخەن لە بەرامبەر بڕێک پارە كە قوتابیان پێیان بدەن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە بە داڕشتنی پلانێكی تۆكمە، توانرا ناسنامەی چەند تۆمەتبارێک ئاشکرا بكرێت و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە ڕێكه‌وتی 15ی 5ی 2023 دەستگیریان بکەین، هاوكات دەست بگرین بەسەر چەند ئامێرێکی جۆراوجۆری گزیکردن.

ئاسایشی هه‌ولێر نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ لە ماوەکانی ڕابردووشدا به‌هه‌مانشێوه‌ چەند تۆمەتبارێکی تریان لەسەر هەمان تاوان دەستگیر کردووه‌ و دراویانه‌ته‌ دادگه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لێرەوە قوتابییانی خۆشەویست و ئازیزانی هەرێمی کوردستان و كەسوكاریان دڵنیا دەکەینەوە، ئەو قسانەی باس لە ئاشکرابوون یان بەدەستخستنی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە، تەنیا ئامانج لێیان پارە وەرگرتن و فێڵکردنە لە قوتابییان، بۆیە داوا دەکەین قوتابییان خۆیان لە کڕینی ئەم ئامێرانە بەدوور بگرن.

ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها سوپاسی دانیشتووانی شاری هەولێر و دەوروبەریشی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکار بوونە لە پێدانی زانیاری لەسەر کەسانی تۆمەتبار بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانه‌:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.