شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه هه‌وره باراناوییه‌كه گه‌یشتۆته ئاسمانی عێراق و به‌م نزیكانه‌ش ده‌گاته سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌پۆڵه‌كه هه‌وره‌بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت بۆیه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌غڵ و دانیان وشك و زه‌رد بووه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق ھەورەبروسکەی بەھێز چالاکبووە، ھاوکات بارستە ھەورێکی بەھێزی بروسکاوی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگه‌ی کەرکووک نزیک بووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له چه‌ند كاتێكی نزیكی ئایندەدا هه‌وره‌كه دەگاتە سنوورەکانی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش فراوان ئەبێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی کە بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری سەرەتایی ئەم حاڵەتە زیاتر لە نمەباران و تاوەبارانێکی کەم پێک دێت.
شاره‌زایه‌كه‌ی كه‌شناسی گوتیشی: مه‌ترسی دروستبوونی هه‌وره‌بروسكه‌ش هه‌یه و لەسەر ئەو ناوچانەی دەغل و گژ و گیای وشکبووە، ئەبێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوەی زیاتر لە کاتەکانی داھاتوودا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی هه‌ینی و دووسبه‌ی شه‌ممه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كان باران ببارێت و مه‌ترسیش هه‌یه له هه‌ندێ شوێن ببێته هۆكاری دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.